لە کۆتاییدا لە ژیانی هەموو مرۆڤێکدا،...
کەسێک هەیە ڕاستەوخۆ دێت، و ماوەیەک دەمێنێتەوە....
هەنگاوێکی ناوتە ناو دڵت و دواتر بێ ئاسەوار ون بووە.
هاتن و مانەوە و یان ڕۆیشتنی مرۆڤەکان گرینگ نییە ...
گرینگ ئەوەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان کە شتێک لەبارەی تۆوە لە شوێنێک یان لە گروپێکدا دەگوترێ، ئەو کەسە چۆن وەسفی تۆ دەکات؟
دوای چەند ساڵێک، چ جۆرە عەقڵیەتێکی بەرانبەر تۆ هەیە گرنگە. ئەو عەقڵیەتە ئەرێنی بێت یان نەرێنی.....
مرۆڤەکان چۆن بتناسن گرینگە.
ئایا تۆ لەلای وان متمانەپێکراوی و دەتوانرێت حساب بۆ هاوڕێیەتیت بکرێت یان نا؟
ئەو کەسە دەڵێت تۆ هاوڕێیەکی باش بووی ، یان بە گەورەترین هەڵەی ژیانی خۆی باسی تۆ دەکات.....
بیرەوەری باشی خۆشی لە تۆ هەیە یان بیرەوەری ناخۆش..
ئایا تۆ بوویتە خەون بۆ ژیانی، یان بوویتە وانەێکی تاڵ بۆ ژیانی...
پێم وایە ئەو عەقڵیەت و پاشخانی فیکری کە مرۆڤەکان بۆ یەکتری بەجێدەهێڵن لە هەموو شتێک گرینگترە.
ئەگینا هەموومان هاتووین کە ڕۆژێک بڕۆین...
.
پاژێک لە کتێبی ماسی ڕەشی بچکۆلە،نووسینی سەمەد بێهرەنگی
وەرگێڕانی لە فارسییەوە بۆ کوردی : فازڵ شەوکەتی ١٠ی سەرماوز(کانوونی دووەم)ی ١٤٠٢ی کۆچی
لطفاً نظرخودتان(انتقاد-پیشنها) را درخصوص مطلب خوانده شده برایمان ارسال کنید!شماره تلفن:00989146310566
نظرات شما عزیزان: